به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه 10 ى 8 ى 2019 دوای گەیشتن بە خاکی پیرۆزی عەرەفە، حاجیە معبوب مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان لە تەمەنی 68 ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، حاجیه معبوب مسته‌فا خەڵکی شاری هەڵەبجەیە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت دووه‌م حاجی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ كۆچی دوایی كرد
رۆژى 31 ى 7 ى 2019 لە شاری مەککە، یەکەم حاجی کورد بە ناوی (سرمێ رەمەزان یوسف) کە خەڵکی زاخۆیە، لە کاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز، لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کرد
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.