به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی مه‌دینه‌ی سعوودی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به به‌شداری 160 كه‌سی هونه‌ری به‌رگه كۆنه‌كه‌ی كه‌عبه لێكراوه‌ته‌وه به‌رگێكی تازه‌یان به‌به‌ردا كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ساڵانه له چنین و رازاندنه‌وه‌ی به‌رگی كه‌عبه‌دا 675 كیلۆگرام حه‌ریری پوخته و 100 كیلۆگرام داوی زیوی رووپۆشكراو به ئاوی زێڕ و 120 كیلۆگرام داوی ئاڵتوونی به‌كاردێت، كه له رێگه‌یانه‌وه ئایه‌تی قورئان له‌سه‌ری نه‌خشێندراوه.
شایانی باسه كۆی گشتی تێچووی به‌رگی كه‌عه‌به 4.6 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.