له‌میانی به‌رێوه‌چوونی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسای ناسراو به لیگا وه‌ن یانه‌ی مۆناكۆ له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌سێی گۆلی بێ وه‌ڵام له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌یانه‌ی لیۆن دۆرا
پێنج خولهك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی یاریه‌كه تێپه‌ری مو‌سا دیمبلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیۆن گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه كورانی لیۆن كۆنترۆلی یاریگایان كردبوو تا له‌خوله‌كی سی و شه‌ش ممفیس دیبای گۆلی دووه‌می بۆ لیۆن به‌ده‌ست هێنا و ئه‌ركی میوانداری له‌به‌رده‌م هانده‌رانی قورس كرد
له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، تا له‌خوله‌كی هه‌شتا لۆكاس تۆزارت گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره یانه‌ی لیۆن براوه‌ی یه‌كه‌م سێی خاڵی وه‌رزی نوێی ركابه‌ریه‌كانی خولی فه‌ره‌نسا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.