ئیلكای گوندۆگانی ئه‌ڵمانی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بۆ چوار ساڵی دیكه نوێكرده‌وه
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی مان سیتی ئاشكرای كرد كه گوندۆگان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ درێژكردۆته‌وه، هاوكات یاریزانه‌كه ڕایگه‌یاند كه یاریكردنی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه له كاروانی وه‌رزشی خۆیداو له سێ ساڵی ڕابردووش‌دا توانیویه‌تی به باشترین شێوه تواناكانی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا بۆ هه‌مووان بسه‌لمێنێت، گوندۆگان گوتیشی، به لایه‌نی كه‌م له چوار ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ پۆلێك یاریزانی به‌تواناو له ڕیزی تیپێكی گه‌وره ده‌مێنمه‌وه‌و پێم وایه هێشتا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی دیكه‌مان له‌به‌رده‌م دایه‌و ده‌توانین به‌ده‌ستی بێنین، خۆشحاڵم به‌وه‌ی به‌شێكم له‌م یانه‌یه، جێگای باسه گوندۆگانی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ
له ساڵی دووهه‌زاروشازده له یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆنده‌وه په‌یوه‌ندی به مانچسته‌رسیتی كرد‌و تا ئێستا سه‌دوچوارده یاری له ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه ئه‌نجامداوه‌و حه‌ڤده گۆڵێشی بۆ تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.