لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به ته‌نیا مه‌شق ده‌كات بۆ چاك بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێكانه‌ی كه له ده‌ستپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ دووچاری هات
مێسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بارسا گه‌شتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه‌و به‌شداری له كه‌مپی ئاماده‌كاری بلاوگڕانا له‌و وڵاته ناكات
یانه‌ی بارسێلۆنا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوهو تیایدا مێسی به ته‌نیا له هۆڵێكی وه‌رزشی ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌شقی توانای جه‌سته‌یی ده‌كات و به گوڕوتینه‌وه له هه‌وڵی چاك بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی دایه تا بۆ ده‌ستپێكی ململانێكانی وه‌رزی نوێ به ته‌واوی ئاماده‌بێت

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.