باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، جۆن وێڵكس رایگه‌یاند كه دوای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاو كه له لایه‌ن كۆمپانیای به‌ریتانی ( Bay Water World) جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی به‌سره دابین ده‌كرێت".
نۆن وێڵكس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی:" خۆشحاڵێن به‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی به‌سره داوه به كۆمپانیای به‌ریتانی ()".
له ساڵی ٢٠١٨‌دا به ھۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، ١١٨ ھه‌زار كه‌س له پارێزگای به‌سره ژه‌ھراوی بوون.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، جۆن وێڵكس باسی له‌وه‌شكردووه كه كۆمپانیای به‌ریتانی ( Bay Water World) تا ئێستا 70 پڕۆژه‌ی له عێراق جێبه‌جێكردووه، بۆیه كۆمپانیاكه به هاوبه‌شێكی زۆر باش بۆ عێراق له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان داده‌ندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.