مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له‌ده‌قی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه ، به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له موسڵمانانی كوردستان و عێراق وجیهان ده‌كه‌م . به‌تایبه‌تیش جه‌ژنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م.
له‌م ساته پیرۆزانه‌دا ئومێده‌وارین هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا به رێگه‌ی گفتوگۆ و به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سه‌قامگیر ببێت.
هیوادارین به یه‌كریزی و ته‌بایی، هه‌موومان به یه‌كه‌وه بتوانین ھاوكار بین له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌ل و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.