Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 00:47

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.

پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە.

پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوو نەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

١٠ـی٨ـی٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.