ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی 8ی 2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ له شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ڕاسیمی نوێژی جه‌ژنی قوربان به‌رێوه‌چوو.
دوێنێ شه‌ممه زیاتر له دوو ملیۆن حاجی بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و نزاكردن، ڕوویان له كیوی عه‌ره‌فه له سعودیه كرد و ئه‌مڕۆش حاجیان به‌ره‌و شاری مه‌ككه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به قوربانیكردن و به‌مه‌ش فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵی حاجیان كۆتایی پێدێت.
له جه‌ژنی قورباندا موسوڵمانان به سه‌ربڕینی مه‌ڕ و ماڵات قوربانی ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش ده‌كرێت و به سه‌ردانی یه‌كتر و گه‌ردن ئازایی جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.