Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 01:47

هەفتەی داهاتوو قۆناغی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

ئەمساڵ 7130 كەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێ گه‌یاندنی فەریزەی حەج به‌ره‌و سعودیە رۆیشتوونه‌‌
هەفتەی داهاتوو قۆناغی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای كرد كه‌ هەفتەی داهاتوو قۆناغی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو ئیستا دوو حاجی کوردستانی کۆچی دواییان کردووە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیاند: یەکەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە 17ی 8تی 2019 لە عه‌ره‌بستانی سعودیەوە بۆ هەولێر دەستپێده‌كات.

رۆژی رابردوو بارانێکی بەخووڕ لە چیای عەرەفات باری و‌ پلەی گەرما گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تەندروستی حاجیانەوە رایگه‌یاند: حاجیانی هەرێمی کوردستان تیمێکی تەندروستی 37 کەسیان لەگەڵدایە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە جگە لە هەڵامەت و ئازاری قورگ کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، هیچ رووداوێک رووینەداوە و سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستانیش سەلامەتن. 

تەنیا یەک رووداوی جەڵتەی دەماغ لەنێو حاجیانی هەرێمی کوردستاندا هەبووە و تاوەکو ئێستاش دوو حاجی کۆچی دواییان کردووە. 

ئەمساڵ 7130 كەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێ گه‌یاندنی فەریزەی حەج به‌ره‌و سعودیە رۆیشتوونه‌‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.