پۆلیسی نەرویج رایگەیاند: لە ئهنجامی رووداوێکی تەقەکردن لەناو مزگەوتێک لە دەوروبەری شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج کەسێک برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی نەرویج، كهسێك تهقهی له مزگهوتێك كردووه و لە ئهنجامی رووداوەکەدا کەسێک برینداربووە و هاوکات کەسێکیش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە رووداوەکەوه دەستگیرکراوە.
دەزگاکانی راگەیاندنی نەرویج لە پێشنوێژی مزگەوتی عیرفان موشتاق-یان گواستووەتەوە كه هێرشبەرەکە کەسێکی سپی پێست بووە و جلوبەرگی فەرمی لەبەردا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.