له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له هاووڵاتیان، رایگه‌یاند: به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان بڕیارمانداوه كوشتارگه‌ی هه‌ولێر له هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ی جه‌ژنی قورباندا، به بێ به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵ بۆ هاووڵاتیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئاژه‌ڵ ده‌كه‌نه قوربانی، سه‌ر ببڕدرێت.
گوتیشی: رۆژانه سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تاكوو شه‌شی ئێواره كراوه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش چه‌ند ساڵێكه ره‌چاوی ده‌كه‌ین.
ئاشكراشی كرد: ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌م خزمه‌تكردنێك بێت بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه و هه‌م ره‌چاوكردنی ته‌ندروستی و هاوكات راگرتنی پاك و خاوێنی ناو شاری هه‌ولێر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.