له ئێستادا ته‌نها دوو له ده‌وڵه‌مه‌ندی پیاو هیچ كه‌سێكی تر نییه سامانه‌كه‌ی بگاته 100 ملیار دۆلار، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند ئافره‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ختی ئه‌وه‌یان هه‌بێ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕبكات.
له لیستی كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان كه گۆڤاری فۆربیس بڵاویكردۆته‌وه هه‌ریه‌كه له جێف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن و بێل گیتس دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت سامانه‌كانیان 100 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
پێشبینی ده‌كرێت پێنج ئافره‌ت سامانه‌كه‌یان بگاته ئاستی 100 ملیار دۆلار، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له جاكڵین مارسی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی پشك له كۆمپانیای مارس بۆ شۆكڵات و شیرینی كه سامانه‌كه‌ی له ئێستادا نزیكه‌ی 29 ملیار دۆلاره .
له پاڵ جاكڵین ، خاوه‌نكاری چینی یانگ هۆیان ئێستا سامانه‌كه‌ی زیاتر له 23 ملیار دۆلاره پێشبینی ده‌كرێت سامانه‌كه‌ی بگاته 100 ملیار دۆلار له چه‌ند ساڵی داهاتوودا.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له جینا ڕاین هارتی خانمه خاوه‌نكاری ئۆستراڵی كه سامانه‌كه‌ی زیاتر له 15 ملیار دۆلاره‌و هه‌روه‌ها ماكێنزی بیزۆس خێزانی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن كه ئێستا ته‌ڵاقدراوه، سامانه‌كه‌ی زیاتر له 39 ملیار دۆلاره پێشبینی ده‌كرێت سامانه‌كه‌یان به‌خێرایی زیاد بكات.
هه‌روه‌ها به‌هێزترین پاڵێوراوی ئافره‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی بگاته 100 ملیار دۆلار و ببێته سه‌رده‌سته‌ی ئافره‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان، فرانسواز بیتینكورت میریسی فه‌ڕه‌نسییه، كه سامانه‌كه‌ی له ئێستادا 55 ملیار‌و 100 ملیۆن دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.