ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌و له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه‌وه، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ته‌كسی كه‌وته نێو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و له ئه‌نجامدا ژن و پیاوێك خنكان، دواتر ته‌رمه‌كان ده‌رهێنرانه ده‌ره‌وه.
له‌م باره‌وه ڕائد ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، ڕایگه‌یاند" سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11|8\2019)، له ڕێگای شه‌مێران نزیك ناوچه‌ی گه‌شتیاری بانی قۆین تاكسییه‌ك كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا و كه‌وته نێو ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سه‌ره‌نجام ژن و پیاویك كه له نێو ته‌كسییه‌كه‌دا بوون؛ خنكاون و تیمەکانى مه‌له‌وانیش تەرمەکانیان هێنایه ده‌ره‌وه‌و ئێستا سەرقاڵی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.