Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 01:47

وەزیری پێشمەرگە: داعش له‌ هه‌ندێ شوێن خۆى رێکخستووته‌وه‌  

وەزیری پێشمەرگە هێزەکانی پێشمەرگەی لە شارۆچكه‌ى کوڵەجۆ بەسەرده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-8-2019، بەبۆنەی جەژنی قوربان هێزەکانی پێشمەرگەی لە شارۆچكه‌ى کوڵەجۆ بەسەرکردە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش لەو شارۆچکەیە، چوار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان شەهید بوون.
 
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی" بێگومان لەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە، دەرفەتێکی زێڕین بۆ تیرۆرستانی داعش دروست بووە، کە بتوانن خۆیان رێکبخەنەوە، دڵنیاشم ئەو هەنگاوەیان دەستپێکردووە و خۆشیان کۆکردووەتەوە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، رەنگە بتوانن لە ئاییندەدا کاری خراپتر و قێزەونتر بکەن".

لەدوای هێرشەکەی ئەم دواییەی کوڵەجۆ، هەریەک لە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەجیا ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکە ئەنجامدا، هەردوولاشیان دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکانیان سەرکەوتوو بووە و ئامانجیان پێکاوە.

لەبارەی هێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگەشەوە، شۆڕش ئیسماعیل رایگه‌یاند" خەونی من و هەموو نیشتمانپەروەرانی ئەو میللـەتەیە کە لە ئاییندەدا کورد هێزێکی نیشتمانی هەبێت و شانازی پێوە بکات، هێزەکە ببێتە ئاییندەی نەوەکانمان، لەبەرئەوە هەوڵی بۆ دەدەین، هێزەکە هەروەها  پشتیوانییەکی زۆری هەیە، بەڵام هێشتا لە سەرەتای رێگەکە داین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.