هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق 31 ته‌رمی نه‌ناسراویان له ناوچه‌ی جرف سه‌خر دۆزییه‌وه كه به ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێ و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵیان كردووه.
ئه‌و ته‌رمانه سه‌رجه‌میان به گولـله كوژراون و شوێنه‌واری زۆری ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیاره و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌رده‌وام هێزه سوننییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له ناوچه‌ی جرف سه‌خری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای بابل بكرێت، چونكه كراوته‌وه گرتووخانه‌یه‌كی گه‌وره و زۆرینه‌ی ڕفێنراوه سوننه‌كان كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ڕفێنراون له‌و ناوچه‌یه به‌ند كراون. فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا بڵاوی كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بابل ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ته‌رمه‌كان وه‌ربگرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندیان داوه ته‌رمه‌كان وه‌ربگرن و ئێستاش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و سی و یه‌ك ته‌رمه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا، ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان نه‌ناسراوه و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس و كوشتن‌یان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی كوشتن‌یان ده‌ركه‌وتووه. چاودێران میلیشیاكانی حزبوڵا به ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ماوه‌ی چوار ساڵه جرف سه‌خر بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له حكوومه‌ت و خه‌ڵك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.