Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:21

نرخی بەرمیل نەوتی خاوی برێنت رووی لە دابەزین کرد ھەر بەرمیلێکی بە58.37 دۆلار مامەڵەی پێوە ده‌کرێت

له‌بازاره‌كانى جیهان
کوردستان TV
100%


نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزین کردووە و ھەر بەرمیلێکی بە58.37  دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

رۆژی هەینی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩.١٣ دۆلار بوو، بازاڕی بە ٥٨.٧٣ دۆلار داخست. لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٦١ دابەزینی بەخۆوە بینی و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

ھەروەھا نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٤٢ لەسەدا بەرزبووە و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٨.٣٧ دۆلار لەسەعات ٩:٤٦ دا مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەهەمان کاتدا یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی رۆژئاوا بە ٥٤.٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.