وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، سەرجەم بریندارانی شەڕی دژی داعش بە مووچەی تەواوەتی خانەنشین دەكرێن و پێداویستییە تایبەتەكانیش بۆ برینداران دابین دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشهممه 12ی ئابی 2019 نهجاح حهسهن شهمهری، وەزیری بەرگری عێراق له كاتی بهسهركردنهوهی برینداری شهری داعش راگەیاند: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەى مافى كهسوكاری شەهید و بریندارانى شەڕى دژى داعش دابین بکەن.
گوتیشى: یەکێک لەو مافانە کە پێشکەشى بریندارەکان دەکرێن ئەوەیە لەکاتى خانەنشین بوونیاندا کۆى مووچەکەیان بۆ خەرج بکرێت و سەرجەم پێداویستییە تایبەتەکان بۆ بریندارەکان دابین دەکەین تا بەتەواوى چاک دەبنەوە، بۆ ئەوەش ئامادەین بیان نێرینە دەرەوەى وڵات تا چارەسەری پێویست وەربگرن.
شایهنی باسه لەشەڕی داعش بەهەزاران كەس لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق، شەهید و بریندار و كەمئەندام بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.