وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه، له گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر، دانیشتووانه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵ له جه‌ژنی قورباندا، قوربانی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش بڕه گۆشتێكی یه‌كجار زۆر كۆده‌كه‌نه‌وه و دواتر به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانی گونده‌كه دابه‌شی ده‌كه‌ن.
جیاواز لە شار‌و شاۆچكەكانی هەرێمی كوردستان وەك نەریتێك و لە جەژنی قورباندا له گوندی زوركانی قه‌زای پشده‌ر بەڕێژەیەكی بەرچاو ئاژەڵ دەكرێتە قوربانی، لەو چوارچێوەیەشدا هاووڵاتیان، دوای سەر بڕینی ئاژەڵەكان ، گۆشتەكەی كۆدەكەنەوە و دواتر بە یەكسانی بەسەر دانیشتوانی گوندەكان دابەشی دەكەن و ئەگەر گۆشتی قوربانییەكانیش زیادی كرد ئەوا ڕەوانەی گوندەكانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كرێت.
خه‌ڵكی گونده‌كه رایانگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه 356 خێزانن و له دوو هه‌زار كه‌س پێكدێت.
بۆ ئه‌مساڵیش، بڕی چوار هه‌زارو 200 كیلۆ گۆشتی سووری ئاژه‌ڵی قوربانیی كۆكراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش گۆشتی قوربانی بە یەکسانی و بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان دابەش دەکرێت، هەندێ خێزان كه لە 11 ئه‌ندام پێکهاتوون، زیاتر لە 20 کیلۆگرام گۆشتی قوربانیان به‌رده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.