ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، لە وەرزی سێیەمی یاساداناندا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و دەستێوەردانەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە کاروباری عێراق دەکات.
کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە وەرزی سێیەمی یاساداناندا پەرلەمانی عێراق لەبارەی بوونی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەستێوەردانەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە کارەکانی عێراق تاوتوێ دەکات.
علێوی ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین دۆسیەی دیکەی گرنگ هەن کە پێویستە لە وەرزی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا یەکلایی بکرێنەوە.
ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی سیاسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له عێراق داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه.
ئەو هەوڵەی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە لە ئێستادا سەدان سه‌ربازی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی نزیك به‌غدا جێگیركراون، هاوکات لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقدا لەوانە ئەنبار و کەی وەن لە کەرکووک سوپای ئەمریکا بوونی هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.