سه‌رۆك بارزانى پێشوازى وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد، بیروڕایان له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/8/2019،له سه‌لاحه‌ددین، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.