محه‌مه‌د الحه‌كیم ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه ئیسرائیل له هه‌ر هێزێكی سه‌ربازیدا به‌شداری بكات كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت.
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی له‌زنجیره‌یه‌ك دانوستانی بێده‌نگ دا له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كاندایه.
محه‌مه‌د حه‌كیم جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، بوونی هێزه رۆژئاواییه‌كان له كه‌نداودا، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
ئیسرایل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له كه‌نداو پێكیبهێنێت.
هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هاتوچۆ له گه‌روی هورمز و بابولمه‌نده‌ب، به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.