ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسه‌لۆنا نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی له‌مه‌ر پێكانی لیۆنێل مێسی راگه‌یاند، دوای به‌یكۆتاهاتنی پشووی هاوینه، مێسی گه‌ڕایه‌وه ئیسپانیا بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌و یاریزانه ئه‌ستێره‌یه دووچاری پێكان هاتوو و به‌هۆیه‌وه له‌مه‌شقه‌كان چووه ده‌ره‌وه
به‌پێی زانیاریه‌كانی دۆخی پێكانی مێسی باش نیه و ره‌نگه بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌یاری ده‌ستپێكی لالیگا ئاماده‌نه‌بێت، لای خۆیه‌وه ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ر وتی به‌ر له‌دڵنیابوون له‌چاكبونه‌وه‌ی مێسی په‌له ناكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ نێویاریگا، به‌ڵكو ده‌بێ له‌رووی توانای جه‌سته‌یی و بیروهۆشی ته‌واو ئاماده‌بێت، ناوبراو وتیشی له‌ئێستادا رۆژانه پشكنینی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام مێسی ناتوانێت یاری ده‌ستپێكی وه‌رز ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.