بریاربوو سبه‌ی چوارشه‌مه كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان ئیران و رووسیا و ئه‌زه‌ربایجان له سوچی رووسیا به‌رێوه بچێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رویز ئیسماعیلی جێگری ئۆفیسی راگه‌یاندنی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیران رایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه به هۆكاری گرفتی هونه‌ری و به رێككه‌وتنی هه‌ر سێ وڵات دواخراوه.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات له بواره‌كانی ئابووری و په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌دران. جێی ئاماژه‌یه هه‌رسێ وڵات له رووی شوێنكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه په‌یوه‌ندیی ئابووری و سیاسی به یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و هه‌ر سێ وڵات به‌رده‌وام كۆبونه‌وه له پێناو هاوكاریكردنی ئابووری ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.