یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به ٥٨.١٢ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
رۆژی رابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل بۆ ٥٨.٨١ دۆلار به‌رزبوویه‌وه، دواتر به ٥٨.٦١ دۆلار بازاڕی رۆژ داخرا. له سه‌عات ٩:٤٢ له‌چاو داخستنی رۆژی رابردوودا، له‌سه‌دا ٠.٨٤ كه‌می كردووه، نرخه‌كه‌ی و به ٥٨.١٢ له‌بازاڕ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
رۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو دانوستانه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین به‌رده‌وامی پێ ده‌دات به‌ڵام هێشتا ئاماده‌نین بۆ رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. گرژیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هۆكاره بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌ویش به هۆی نیگه‌رانی و ترسه‌وه له ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.