نادر رۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لە رێکەوتی 8 ى 8 ى 2019 تا وه‌كو 12 ى 8 ى 2019 ، زیاتر له 208 هه‌زار گەشتیار هاتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان
راشیده‌گه‌ێنێت زۆربەی گەشتیاران لە باشوور و ناوه‌راستى عێراقه‌وه هاتوون
ده‌شڵێت ئه‌مه ئاماری سه‌ره‌تاییه ، له‌كۆتا رۆژی جه‌ژنى قورباندا ئاماری كۆتایی ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه
نادر رۆستى وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌ێنێت هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکەش ڕوو لە زیاد بوونه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.