له‌م هاوینه‌دا، چه‌ندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وڕوپا باسیان له گرنگیپێدان یانه‌ی بایرن میونشن به تواناكانی فیلیپ كۆتینیۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كرد، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی سپۆرت بیڵدی ئه‌ڵمانی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد كه ئیداره‌ی یانه‌ی باڤاری به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆ بۆ ڕیزه‌كانی ناكاته‌وه‌و تا ئێستاش هیچ ئۆفه‌رێكی به‌فه‌رمی پێشكه‌شی یاریزانه‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی بارسێلۆنا بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی سه‌ری نه‌گرت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.