یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌دوایین یاری ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتالی به‌لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌چوار گۆڵ دووچاری دۆڕاندن هات
له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه ماوه‌ی ئاماده‌كاری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ له‌نێو تیپه‌كانی ئیسپانیا خراپترین بووه
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكردوه له‌كۆی حه‌وت یاری ئاماده‌كاری دۆستانه ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی بایره‌ن میونشن و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و تۆتنهام و ڕۆما دووچاری دۆراندن هاتووه، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رسناڵ یه‌كسان بووه، ته‌نیا له فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی و رید بۆل سالزبۆرگی نه‌مسایی بردۆته‌وه
به‌پێی ئامارێكی ڕۆژنامه‌ی دیپۆرتیڤۆ بۆ یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ریال مه‌درید هه‌شت خالی كۆكردۆته‌وه له كۆی بیست‌و یه‌ك خاڵ، به‌م پێیه یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆتاخانه دێت، هه‌روه‌ها ریال مه‌درید له ماوه‌ی ئاماده‌كاری زۆرترین گۆلی له‌سه‌ر تۆماركردوه كه هه‌ژده گۆڵ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.