قائیمقامی شنگال له پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال، لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەڕەشەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و تیایدا کێشە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامی شنگال هاتووە: دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت بۆ شنگال.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا كه توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت.
مه‌حما خه‌لیل له پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه ئه‌مەریكا و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
قائیمقامی شنگال جه‌ختیی كردووه‌ته‌وه كه هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بریتیه له بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر چیای شنگال، كه رێز له یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات.
قائیمقامی شنگال ده‌ڵێت: ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه بووه‌ته پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.
هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه‌ی به هاوكاریكردنی به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار کرد كه پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.