له سێ رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به هه‌زاران گه‌شتیار له‌م سنووره له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووچۆیان كردووه.
سیروان حوسێن، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی قوربان ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ پێشوازیكردن له هاتووچۆی گه‌شتیاران له سنووره‌كه‌مان، كارمه‌ند و كه‌لوپه‌لی پێویستمان ئاماده‌كردووه بۆ ئێشكگری بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات مامه‌ڵه‌ی گه‌شتیاران رایی بكه‌ین.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران راشیگه‌یاند، له‌م سێ رۆژی جه‌ژنی قوربان نزیكه‌ی بیست هه‌زار گه‌شتیار هاتووچۆیان كردووه، كه سه‌دا حه‌فتای بواری گه‌شتیاری له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران چوونی گه‌شتیاران بووه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و گهشتیارنهی له دیوی ئێرانه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه بۆ مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش بووه له جه‌ژنی پیرۆزی قوربان.
راشیگه‌یاند به‌به‌راورد به رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پارساڵ هاتووچۆی گه‌شتیاری له سنووره‌كه‌مان زیادیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.