دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند: زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى چین هێزى سه‌ربازیان بۆ سنوورى هۆنگ كونگ گواستۆته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاندووه: "ده‌زگاى هه‌واڵگریمان زانیارى ئه‌وه‌ى پێداین كه حكومه‌تى چین هێزى سه‌ربازى بۆ سنوورى هۆنگ كۆنگ گواستۆته‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌رخۆ و ئارام بێت.
رۆژى سێشه‌ممه ره‌وشى هۆنگ كۆنگ خراپتر بوو له كاتێكدا پۆلیس رووبه‌رووى خۆپیشانده‌ران بووه‌وه كه ماوه‌ى دوو رۆژه فڕۆكه‌خانه‌ى شار له‌لایه‌ن ناڕه‌زایان داخراوه، هه‌روه‌ها حكومه‌تى چین هێزى سه‌ربازى ناردووه بۆ ناوچه‌ى شێنجێن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئاشكرا بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌بینرێت كه ره‌خنه‌یان له یاساى نوێ گرتووه و باوه‌ڕیان وایه مافى سیڤیل پێشێڵ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه تره‌مپ به رۆژنامه‌نووسانى گوت: ره‌وشه‌كه زۆر ئاڵۆزه، هیوادارم بۆ هه‌موو لایه‌ك به چاكى تێپه‌ڕبێت و هه‌روه‌ها بۆ چینش، ئومێده‌وارم هیچ كه‌س ئازار نه‌درێت و هیچ كه‌سیش نه‌كوژرێت.
له‌به‌رامبه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك كه رێگه ده‌دات به راده‌ستكردنى داواكراوان له هۆنگ كۆنگه‌وه بۆ چین و دادگایى كردنى تۆمه‌تبارانى هه‌رێمى هۆنگ كۆنگ له دادگاكانى به‌شه‌كانى تر‌ى چین، ماوه‌ى دوو مانگه خۆپیشاندان له‌و هه‌رێمه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.