ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌كدارانی داعش له هێرشێكدا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری كه‌ركوك چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپه‌ی كوشت.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی حه‌شدی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: فه‌وجی پێنجی سه‌ر به لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانه هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له گوندی بورغولییهی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: له‌ئاكامی رووبهرووبوونهوهكهدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، چه‌كدارێكی حه‌شی شه‌عبی كوژراوه.
وێنه‌ی چه‌كداره كوژراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.