Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 03:37

لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی کرا

هەڵمەتی ڕێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و ڕێگە سەرەكیەكان بەردەوامە
کوردستان TV
100%

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، رایده‌گه‌یه‌نن  له‌چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شار ڕێگری كرا لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی.

  راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتی ڕێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و ڕێگە سەرەكیەكان بەردەوامە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌شڵێت ،  لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لیژنە هاوبەشەكان بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و شارەوانی سلێمانی و هاتووچۆی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شاری سلێمانی ڕێگریان كرد لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی و زۆربەی ئەو شوێنانە پاككرانەوە، كە بەهۆی بوونی پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو پیس بوو بوون.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.