Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:22

حوسێن سه‌لامی: پێکهێنانی حەشد لە عێراق شکستێکی تری ئەمەریکا بوو

رێگەنادەن ئەمەریکا بە ئارەزووی خۆی سیاسەتەکانی لەناوچەکە جێبەجێبکات
کوردستان TV
#11
100%

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ستایشی پێكهێنانی حەشدی شەعبی لە عێراق دەكات، ئەوەش بە شكستێكی تری سیاسەتەكانی ئەمەریكا له‌ عێراق وه‌سف ده‌كات.

ئەمرۆ چوارشەممه‌، لیوا حوسێن سەلامی سەركردەی سوپای پاسداران رایگەیاند، پێكهێنانی حەشدی شەعبی لە عێراق و شكستی سیاسەتی ئەمەریكا لە یەمەن، بەڵگەن لەسەر سیاسەتی هەڵەی دوژمن دژ بە ئێران.

بە ئارام گرتن بەسەر هەژاریدا سەردەكەوین و توانا سەربازییەكانمان بەهێزتر دەكەین، دەبین بەو هێزەی كە رێگه‌ نادەین دوژمن به‌ خواستی خۆی له‌ ناوچه‌ی كه‌ندا جوڵه‌ بكات.

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران پێی وایە، حەشدی شەعبی توانیویەتی رێگری لە جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکات؛ ئاماژە بەوەشدەدات، رێگەنادەن ئەمەریکا بە ئارەزووی خۆی سیاسەتەکانی لەناوچەکە جێبەجێبکات.

فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران لە بارەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریكا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئێرانییەكان دانوستانیان لەگەڵ ئەمەریكا لە هزری خۆیان فڕێداوه‌، ئەوەی دوژمن لە دانوستاندن تێگەیشتووە شكست گەیاندە بە ئێران.

گوتیشی، دانوستاندن تەڵەیەكە بۆ ئه‌وان نەوه‌ك رێگه‌چاره‌، دوژمنیش گوشارەكانی زیاتر دەكات تا ناچاری خۆ بەدەستەوە دان بن. له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند، سیاسەتی دوژمن وای كرد هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا زیاتر ببێت و بەرەیەكی یەكگرتووش دژ بە ئیسڕائیل دروست بكەین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.