ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاگر له گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با "وێستگه‌ی هارثه" له شاری به‌سره كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 8 هه‌زار مێگاوات كاره‌با تێكچووه، كه له‌و وێستگه‌یه‌وه كاره‌با بۆ پارێزگای به‌سره و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق دابین ده‌كرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری به‌سره رایانگه‌یاند، ئاگره‌كه له لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی غاز له نزیك وێستگه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه لووله‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه و ئاگره‌كه به خێرایی ته‌شه‌نه‌ی كردووه و لووله‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی به ته‌واوه‌تی سووتاون.
دواتریش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و وێستگه‌یه رایگه‌یاند، ته‌نیا لووله‌كانی سووته‌مه‌نی سووتاون و هیچ زیانێكی ئه‌وتۆ به ئامێره‌كانی ناو وێستگه‌كه نه‌گه‌یشتووه و ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.