Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 03:37

ئه‌و دوو شاخەوانه‌ی که‌ ئاڵای کوردستانیان لەسەر شاخی لینین شەکاندەوە له‌ هه‌ولێر پێشوازى کران

ئەم دوو شاخەوانە کوردن کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین
کوردستان TV
100%

لە چەند رۆژی رابردوودا ئەم دوو شاخەوانە کوردە، کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین، بەسەر لووتکەی (لینین) سەرکەوتن و ئاڵای کوردستانیان لەسەر هەڵکرد. 

دوای گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ی لینین و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ، دوو شاخه‌وانی كورد گه‌یشتنه‌وه‌ شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ شاخه‌وانان و لێپرسراوان پێشوازیان لێكرا.

کاتژمێر 05:00 ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14-8-2019، شاخەوانانی دیاری کوردستان (ئاری عوسمان و هاوژین محەممەد) دوای هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر لووتکەی لینین، کە یەکێک لە لووتکە بەرزەکانی جیهانە، گه‌یشتنه‌وه‌ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لووتکەکە دەکەوێتە نێوان تاجیکستان و قیرغیزستان، 7 هەزار و 134 مەتر بەرزە و یەکێک لە 7 لووتکە بەرزەکەی جیهانە. یەکەمجاریشە ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزترین بەرزایی کە کوردی هه‌رێمى کوردستان پێیگەیشتبێت، هەڵبکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.