زۆركه‌س به‌ده‌ست ئه‌و خه‌رمانه ره‌شه‌ی ژێرچاویانه‌وه ده‌ناڵێنن ته‌نانه‌ت منداڵانیش كه بریتییه له ره‌شبوونی ژێره‌وه‌ی چاوه‌كان و ره‌نگی پێستی ئه‌و ناوچه‌یه جیاواز دیار ده‌كه‌وێت، ناوچه‌ی ژێر چاوه‌كان رژێن و چه‌وریی تێدا نییه و بریتییه له پێستێكی زۆر ته‌نك، بۆیه باشترین شوێنه ره‌نگی خوێنی تیادا دیار بكه‌وێت.
تاریكبوونی ره‌نگه‌كه‌ی نیشانه‌یه‌كه بۆ تێكچوونی ره‌نگی خوێن، واته خوێنه‌كه پڕ بووه له دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و ئه‌وه‌ش زیادبوونی ئه‌و ره‌شییه لێك ده‌داته‌وه كاتێك مرۆڤ قه‌بز ده‌بێت به‌هۆی بوونی پاشماوه‌یه‌كی زۆری ژه‌هراوی له‌ناو خوێندا. بۆیه پڕبوونی خوێن له ئۆكسجین باشترین رێگه‌یه بۆ نه‌هێشتنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و خه‌رمانه ره‌شه‌ی ژێرچاو و باشترین خۆراكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه گازی ئۆكسجین زیاد ده‌كات بریتییه له‌وانه‌ی ڤیتامین سیان تیادایه وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆ و هیتریش.
له هۆكاره‌كانی دروستبوونی خه‌رمانه‌ی ره‌شی ده‌وری چاو بریتییه له:
یه‌كه‌م/ بۆماوه كه ناتوانرێت چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت و ته‌نیا كاریگه‌ری كه‌م ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م/ كه‌مخوێنی، به‌هۆی كه‌میی ئاسن له خوێن و كار ده‌كاته سه‌ر چاوه‌كان و ده‌وره‌یان ره‌ش ده‌كات.
سێیه‌م/ خوراندن و ده‌ستكاریكردنی به‌رده‌وامی چاو كه تووشی وشكهه‌ڵگه‌ڕان و خورانی ده‌خات و خه‌رمانه‌ی ره‌شی ده‌وری چاو دروست ده‌بێت.
چواره‌م/ جگه‌ره‌كێشان و خوێ و سووێری خواردن، ئه‌وانه ده‌بنه هۆی قه‌تیسبوونی شله له لووله‌كانی خوێن له ده‌وری چاو و تووشی هه‌ڵاوسان و ده‌ركه‌وتنی خه‌رمانه‌ی ره‌ش ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م/ بێداری و نه‌نوستنی شه‌وانه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك هه‌شت سه‌عات بخه‌وێت و خه‌وه‌كه‌ی شه‌وانه بێت.
شه‌شه‌م/ ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نداچوون ره‌شی ده‌وری چاو زیاد ده‌كات.
حه‌فته‌م/ ماندووبوون و شه‌كه‌تی.
هه‌شته‌م/ وشكهه‌ڵگه‌ڕان.
نۆیه‌م/ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر.
ده‌یه‌م/ ده‌رمان و به‌ركه‌وتنی ماده‌ی كیمیایی.
یازده‌م/ هه‌سته‌وه‌ری زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و خواردنه‌وه‌ی گازی.
ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه یان ناوچه‌ی ره‌ش له ده‌وری یان له ژێر چاو، ره‌نگه ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ماندووبوون و شه‌كه‌تی چاوه‌كان، كاتێك كه‌مخه‌وی كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ش ده‌ركه‌وتنی رووخسار و ده‌موچاو دیار ده‌خات، به‌ڵام چۆن دروست ده‌بێت؟
نه‌خه‌وتنی بۆ ماوه‌ی پێویست كاریگه‌ریی به‌سه‌ر هه‌موو له‌ش دیار ده‌خات، بۆیه نه‌خه‌وتنی شه‌وانه و كاركردن تا سه‌عاته‌كانی دره‌نگ و تا به‌ره‌به‌یان ناوچه‌ی ره‌ش و تۆخ له‌ژێر چاو دروست ده‌كات، له هۆكاره‌كانیشی، سروشتی پێستی ژێر چاو كه ره‌نگه له‌ژێر چاودا ته‌نك بێت، هه‌روه‌ها نه‌بوونی شانه‌ی چه‌وری له‌و ناوچه‌یه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك باش دیار ده‌كه‌وێت.
له هۆكاری تری كه‌می ئۆكسجین كاتێك ره‌نگی خوێن تێرتر ده‌بێت له ئاسایی و لووله‌كانی خوێن به شێوه‌ی سێبه‌رێك له‌ژێر چاو دیار ده‌كه‌ون، ئه‌وه‌یش به‌هۆی كه‌مخه‌وییه‌وه‌یه كاتێك خوێن بڕێكی كه‌متر له ئۆكسجین له رێگه‌ی لووله‌كانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بات و به‌وه ره‌نگی پێسته‌كه بۆ سوورێكی تاریك ده‌گۆڕێت.
هه‌ره‌وه‌ها ماندووبوون و شه‌كه‌تی چاو بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ ئه‌و په‌ڵه دروست ده‌كات كاتێك خانه ماندووه‌كانی پێست به‌شێك له پێكهاته‌ی ئاویان ون ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات لووله‌كانی خوێن بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت دیار بێت.
ن/ ئه‌ژین عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.