Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:22

به‌وێنه‌.. له‌هه‌ولێر چەند شوێن و دوکانی گۆشت فرۆشی داخران

سەربڕینی ئاژەڵ جگە لە بەڕێوەبەرایەتی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر قەدەغەیە
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی بۆچەندین جارلەڕاگەیاندنەکان ئاگاداری سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی شاری هەولێر کراوەتەوە سەربڕینی ئاژەڵ جگە لەبەڕێوەبەرایەتی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرقەدەغەیە،بەڵام تێبینی کرا لەچەندگەڕەکێک و سەرشەقامێک دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ بەدی کرا بەدەر لەڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری وتەندروستی ئەمەش جگە لە دیاردەی ناشارستانی و پیس کردنی ژینگە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە


راشیده‌گه‌یه‌نن   لەڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی لەهەڵمەتێکی بەرفراواندا توانرا چەندین دوکانی گۆشت فرۆشی دابخەن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان،ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت، هەرکەسێک پابەند نەبێ بەڕێنماییەکان شوێنەکەی دادەخرێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

11111

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.