به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل،كۆمپانیای ئه‌میغ سات ئینته‌رناسیونال-ی ئیسرائیلی كه تایبه‌ته به‌وێنه‌گرتن له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه، رایگه‌یاندووه: ئه‌و زیانانه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، له‌وانه‌یه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ربازگه‌ی سه‌قر له‌به‌غدا روویدا، له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌وه بێت.
به‌پێی راپۆرته‌كان:، ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌ستی كردووه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی پێگه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق و هاوكات ده‌ستی كردووه به بۆردومانكردنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێران له سوریا.
شایانی باسه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناو سه‌ربازگه‌ی سه‌قر له به‌غدا روویدا، سه‌ربازگه‌كه تایبه‌ته به پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی ، له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 29 كه‌سیش برینداربوون كه ژماره‌یه‌كیان له هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بوون .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.