Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 04:32

بەهۆی داتەپینی خۆڵ لە کاتی کارکردن لە بینایەک کرێکارێک گیانی لەدەستدا

ته‌مه‌نى 47 ساڵه
کوردستان TV
100%

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت کرێکارێکی خەڵکی رەبەت لە کاتی کارکردن و بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراومان  ڕۆژی چوارشەممە 14 ى 8 ى 2019  کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕبەت بە ناوی “سەیم حاجی عەزیز” تەمەن 47  ساڵ و خەڵکی گوندی شندەرێ سەر بە رەبەت، لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌ ئەو کرێکارە بە هۆی داتەپینی خۆڵ لە کاتی کارکردن لە بینایەک گیانی لەدەست داوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.