له ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌دا.. بۆ یه‌كه‌مجار زانایان نهێنی گۆڕینی ره‌گه‌زی كۆرپه‌له ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له ده‌ستكه‌وتێكی زانستیی گه‌وره‌دا، تۆژه‌رانی ژاپۆن گوتیان، ئه‌گه‌ری جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی "نێر" و "مێ"یان له ئاوی تۆ‌و دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه رێگه‌بدات له دواڕۆژدا ده‌ستكاری ره‌گه‌زی كۆرپه‌كان بكرێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به‌گوێره‌ی وته‌ی ره‌خنه‌گران و تۆژه‌ران، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه له‌نێو مرۆڤدا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا ئه‌مكاره ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر دانیشتووان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "Telegraph"ی بریتانی، كاتێك كرۆمۆسومی (X) كه هۆكاری دووگیانییه به ره‌گه‌زی مێینه به‌ر به كرۆمۆسۆمی دیكه ده‌كه‌وێت له (X) هێلكه‌دان، گه‌ردیله‌یه‌كی گرنگ هه‌ڵده‌گرێت و، ده‌توانرێت ده‌ستكاری بكرێت و بگۆڕدرێت بۆ توخمێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
تۆژینه‌وه‌كه كه له زانكۆی هێرۆشیمای ژاپۆن ئه‌نجامدرا رایگه‌یاند، ئه‌م گه‌ردیله كه له كرۆمۆسۆمی (X) دروستده‌بێت له‌ڕێگه‌ی كردارێكی هاندانه‌وه ره‌نگه جووڵه‌كه‌ی لاوازبكرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستێكی دیكه‌وه، ده‌توانرێت مادده‌یه‌كی كیمیایی دیكه زیاد بكرێت بۆ هه‌ندێك له هه‌ستیاركردنه‌وه‌كان له ئاوی تۆ‌و، ئه‌وكات كرۆمۆسۆمی نێرینه Y ده‌ستده‌كات به جووڵانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر، كه خۆی به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر له كرۆمۆسۆمی مێینه‌ی خاو جیاده‌كاته‌وه.
كاتێك ئه‌م تاقیكردنه له‌سه‌ر مشك له‌ڕێگه‌ی كوتانی ده‌ستكرده‌وه ئه‌نجامدرا، واتا به وه‌رگرتنی كرۆمۆسۆمی خێرا، 90% له‌دایكبووه‌كان نێرینه بوون.
به‌ڵام له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كرۆمۆسۆمی خاو، 80% له‌دایكبووه‌كان مێینه بوون، واتا ئه‌م ته‌كنیكه رێگه‌ده‌دات به ده‌ستكاریكردنی ره‌گه‌زه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.