Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 12:14

به‌وێنه‌.. وه‌ستایه‌کی کورد که‌بابێکی جیاواز به‌ تێکه‌ڵکردنی کاکڵه‌ی گوێز و ناوکی قه‌زوان دروست ده‌کات

هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت و كۆلسترۆل كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سامان عه‌بدولفه‌تاح ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ساڵانێكه‌ پیشه‌ی وه‌ستای كه‌بابه‌ و خاوه‌ن كه‌بابخانه‌ و چێشتخانه‌یه‌كی فولكلۆرییه‌ له‌ ناوچه‌ی وه‌زه‌نێ نێوان بیاره‌ و خورماڵ له‌ هه‌ورامان‌‌، ئه‌و ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی كه‌بابێكی جیاواز به‌ تێكه‌ڵكردنی كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان له‌گه‌ڵ قیمه‌ی كه‌باب.

سامان عه‌بدولفه‌تاح له‌ باره‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه‌ گوتی: نزیكه‌ی نۆ ساڵه‌ ئه‌مه‌ پیشه‌مه‌، بیرم له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ شتێك بكه‌ین سوودی بۆ گه‌شتیار و میوانه‌كانمان هه‌بێت،  هه‌ستم ده‌كرد كه‌ خه‌ڵك خۆی به‌دور ده‌گرێت له‌ خواردنی كه‌باب به‌ هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلسترۆل تیایدا، بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت و كۆلسترۆلی كه‌بابه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و زیانی ته‌ندروستی ناهێڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تام و چێژێكی جیاوازیشی پێ ده‌به‌خشێت به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كڕیاری باشمان بۆ په‌یدا بووه‌ و خواستی زۆر له‌سه‌ر كه‌بابه‌كه‌مان هه‌یه‌، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ئێمه‌ یه‌كه‌م كه‌سین به‌كاری ده‌هێنین و هیوادارم هه‌موو هاوپیشه‌كانم له‌ كه‌بابچییه‌كان كه‌ ئه‌م شێوازه‌ به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی كڕیارییه‌كانیان زیانی ته‌ندروستییان پێ نه‌گات.

سامان عه‌بدولفه‌تاح له‌سه‌ر شێوازی ئاماده‌كردنی كه‌بابه‌كه‌ش گوتی: هه‌ر كه‌بابێكمان له‌ ١١٠ بۆ ١٢٠ گرام كێشه‌كه‌یه‌تی و نزیكه‌ی ٢٠ بۆ ٣٠ گرام گوێز و قه‌زوان به‌ كوتراوی و هاڕاوی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.

1122555

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.