هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین نازناوی پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ربه‌لا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی میواندارو به‌حره‌ین ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌كی سیی و نۆدا، یاریزان عیسا مو‌سا ناجی گۆڵێكی بۆ به‌حره‌ین تۆماركرد، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی یاریزانانی عێراق بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و به‌حره‌ین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركرد
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه یاریه‌كانی له هه‌ردوو یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕنسۆ هه‌ریری و كه‌ربه‌لا به به‌شداری نۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا له سیی ته‌مموز تا چوارده‌ی ئاب به‌ڕێوه‌چوو -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.