یانه‌ی لیڤه‌رپول نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپای بۆ چواره‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، یاری ئه‌مساڵی جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپا له یاریگای ڤۆدافون ئارینا له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی لیڤه‌رپولی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی چامپیۆنس لیگ و چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یۆرۆپا لیگ به‌ڕێوه‌چوو كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو له مێژوودا، ناوبژیوانێكی ئافره‌ت یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ببات ئه‌ویش ستێفانی فراپارتی فه‌ڕه‌نسی بوو
له گێمی یه‌كه‌مدا، چێڵسی به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ئولیڤی جیرودی فه‌ڕه‌نسی له خوله‌كی سیی و شه‌ش تۆماری كرد
له گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌م گێمه، سادیۆ مانێی سه‌نیگالی گۆڵی به‌رامبه‌ری لیڤه‌رپولی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاری به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، له خوله‌كی چواره‌می گێمی زیادكراوی یه‌كه‌مدا، سادیۆ مانێ گۆڵی دووه‌می خۆی و ڕێدزی له یاریه‌كه تۆماركرد، به‌ڵام دوای حه‌وت خوله‌كی دیكه، جۆرجینهۆ گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری بلوزی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو كاتی زیادكراو به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان به‌كۆتاهات
بۆیه لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه جێبه‌جێكراو له‌ئه‌نجامدا لیڤه‌رپول به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپای بۆ یه‌كه‌م جار له دوای چوارده ساڵ و چواره‌م جار له مێژووی خۆی برده‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.