جەنگیەکانی سوپایی تورکیا بەبیانویی هەبونی بنکەوبارەگاکانی پەکەکە بۆچەندین جار سنوری گوندو ئاوایەکانی دەشتی هێرت وبێرکم و چیاو کوێستانەکانی شەکیو وخواکورک یان لە دەڤەری سیدەکان بۆردومان کردو شەوی ڕابردوش هەلی کۆپتەرەکان چیایی زراراو گەوری کایەڕەشک یان بۆردومان کرد
وەک دانیشتوانی گوندەکانی ئەوسنورە بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند بۆ ماوەی ۳ ڕۆژە لەسەر یەک هەلی کۆپتەر فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەڕۆژ وبەشەوان وبە شێوەیەکی بەر بلاو بۆردومانی ناوچەکە و نزیک گوندو ئاوایەکان دەکەن
بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی تەقەی دۆشکەی سەربازانی تورکیا ئاگر لە ڕەزو باغ و پاوانی گوندەکانی لۆکان و سەڕوو کەوەتەوە
بۆردومانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو سوپایی تورکیا وێڕای زیانی مالی وسوتانی ژینگەو دارستانی ناوچەکە هاوکات ترس ودڵەڕاوکێ زۆری بۆ ڕەوەند وگوند نشینانی ناوچەکە دروست کردوە
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.