دوای كۆتاییهاتنی یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپا به بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپول له چێڵسی، یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو تیپ ئاسان نه‌بوو و هه‌ردوولا ئه‌ركیان قورس بوو
كلۆپ ئاشكراشی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا كه‌وتنه ژێر فشارێكی توندی یاریزانانی چێڵسی و ئاستیان وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵام دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان و تا كۆتایی جه‌نگان بۆ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن و به توانا‌و لێهاتوویی یاریزانان به‌م ئامانجه گه‌یشتن و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه
ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه ستایشی ئاستی به‌رزی ئه‌دریانی گۆڵپارێزی تیپه‌كه‌ی كرد كه له شوێنی ئه‌لیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی به‌شداری له یاریه‌كه كرد‌و له لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا ڕۆڵێكی دیاری له بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بینی
لای خۆشیه‌وه فرانك لامپارد ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ڕایگه‌یاند كه ئاستێكی به‌رزیان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه پێشكه‌شكردو شانازی به ئاستی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بوو و یاریزانانیش نه‌یانتوانی به شێوه‌یه‌كی گونجاو سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن، لامپارد گوتیشی، لیڤه‌رپول تیپێكی به‌هێزه‌و هه‌رده‌م مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان به شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ریان ده‌ربكه‌وین و له گێمی زیادكراو ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه یاری تۆپی پێیه‌و ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ، هه‌موو كات به‌دی نایه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.