له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فێركاری له شاری گه‌رمسار سه‌ربه پارێزگای سمنان باكووری ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 09:00 به‌كاتی ئێران فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فێركاری له شارۆچكه‌ی گه‌رمسار له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فلاك ئاسیای ئهیڤانهكی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ئه‌نجامدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هێشتا زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه نه‌دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.