ماڵی سیدادپاشا كوڕی جه‌میل پاشای ئاوچییه، سیدادپاشا، یاخود سیدادئاوچیی، كاتی خۆی له‌كه‌ركوك پارێزه‌ر بووه، له ڕۆژگارێكدا ئه‌و دكتۆرای له یاسا هێناوه كه له‌هه‌موو عێراقدا چه‌ند دكتۆرایه‌ك له‌بواری یاسا هه‌بووه.
سیدادپاشا ئێستا ته‌واو پیربووه و ته‌مه‌نی سه‌روو هه‌شتاساڵه،به‌یه‌كجاری په‌كی كه‌وتووه، ئه‌و له توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوكه، خانووه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شه‌قامی جمهوورییهوه له كه‌ركوك، خوشكێكی له‌م خانووه‌دا له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت، ئه‌م خوشك و برا به‌ته‌مه‌نه له خانوویه‌كدا ده‌ژین هه‌ر كه به‌لای ماڵه‌كه‌یاندا تێدهپهڕدهبیت، هه‌ست ده‌كه‌یت زه‌مه‌ن له‌وێدا وه‌ستاوه، كه‌م كه‌س له كه‌ركوك چیرۆكی پشت ئه‌م خانووه دێرینه ده‌زانن.
ئه‌وان له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌وه له‌م خانووه‌دا ده‌ژین، دایك و باوكیان زۆر خۆشویستووه، كاتێ دایك و باوكیان به‌هۆی ڕوداوێكه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن واتا دایك و باوكی سیدادپاشا و خوشكه‌كه‌ی، ئیدی ئه‌وانیش بڕیار ده‌ده‌ن بۆ هه‌میشه له‌و ماڵه‌دا بمێننه‌وه و له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریی دایه و بابه‌دا بژین، هه‌ربۆیه خۆیان له‌خه‌ڵك دوورده‌گرن، بۆ هیچ شوێنێك ناچن و بۆهه‌میشه كونجی ته‌نهایی و دووره‌په‌رێزیی هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌م خوشك و برایه هیچ كه‌سێكیان هاوسه‌رگیریی ناكه‌ن و خانووه‌كه‌ش نافرۆشن، خانوویه‌ك له‌نێو هه‌را و زه‌نای بازاڕ و بازرگانییدا جوانییه‌كه‌ی جارانی هه‌ر ماوه، هه‌یبه‌ت و ڕه‌ونه‌قی ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردووی هه‌ر ماوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی خراوه‌ته به‌رده‌ستیان تا بیفرۆشن و شوێنه‌كه‌ی بكرێ به پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانیی، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردۆته‌وه و بڕیاریانداوه تا مردن تێیدا بمێننه‌وه، ئه‌و ئوتومبێله ڕه‌نگ ئاسمانییه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره جۆری شۆفرلێت، مۆدێل 1947ه، له‌هه‌مانكاتدا ئوتومبێلێكی تری لێیه ڕه‌نگی سووره، نرخی ئه‌وسای شۆفرلێتهكه، درووست نرخی چوار ڤێلای شاهانهبووه، جه‌میل ئاوچی باوكی، كه ئه‌وسا به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندرووستیی كه‌ركوك بووه، كردوویه‌تی به دیاریی بۆ سیدادی كوڕی، له‌پاش ئه‌و ڕووداوه‌وه، هه‌ردوو ئوتومبێله‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نهجوڵێندراون و هه‌ردووكیان ده‌یان ساڵه له‌هه‌مان شوێندان. ئه‌م چیرۆكه، گوزارشته له لوتكه‌ی وه‌فا.
وه‌رگیراوه / له هیمداد شاهین
كوردستان تیڤی/ كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.