57 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رۆك بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت كه هه‌میشه پێشمه‌رگایه‌تی به گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ی خۆی و جێی شانازیی خۆی ده‌زانێت .
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له 16ی ئابی ساڵی 1946 له ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بۆته پێشمه‌رگه و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی كردۆته شان .
20ی ئایاری ساڵی 1962 له‌سه‌ر ده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولدا سه‌رۆك بارزانی چه‌كی به‌رگری له كوردستانی كرده شان و بوو به پێشمه‌رگه .
سه‌رۆك بارزانی لە كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد) سەرۆك بارزانی بەمشێوەیە باس لەو رۆژە دەكات: (به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیه‌وه باوکم پێی باش نه‌بوو ببم به پێشمه‌رگه، مامم شێخ ئه‌حمه‌د راسپارد باوکم (مسته‌فا بارزانی) رازی بکات ، ته‌مه‌نم 16 ساڵ بوو، چوومه خزمه‌تی بارزانی ، بڕنۆیه‌کی پێدام به شاخێک سه‌رده‌که‌وتین فه‌رمووی: ئه‌م رۆیشتنه تاقیکردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵمان سه‌رکه‌وتی ده‌بیت به پێشمه‌رگه، په‌رۆشیم بۆ پێشمه‌رگه‌بوون و تفه‌نگ هه‌ڵگرتن هه‌ستم به‌ماندوێتی نه‌کرد و سه‌رکه‌وتین) .
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له ته‌مه‌نی شازده ساڵیه‌وه هه‌ر پله و پۆستێكی هه‌بووبێت هه‌میشه خۆی به پێشمه‌رگه زانیوه و له سه‌نگه‌ره‌كاندا له چیا و ده‌شت و بان و بست به بستی خاكی كوردستاندا هه‌میشه پێشمه‌رگه بووه و له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی له كوردستاندا بووه و هه‌میشه خۆی به پێشمه‌رگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا زانیوه .
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كوڕی مسته‌فا بارزانیی نه‌مر رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانه ، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی بارزانیی نه‌مره بۆیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یادی برای بۆ ساتێكیش له پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا دانه‌بڕان .
دوای كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر له ساڵی 1979 خه‌مه‌كان و به‌رپرسیاریه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد زیاتر بوون، درێژه‌یان به رێبازی بارزانیی نه‌مردا و سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی گوڵانیان له ئه‌ستۆ گرت، هه‌میشه پێشمه‌رگه بوون و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و له چیا و سه‌نگه‌ره‌كان بوون .
سه‌رۆك بارزانی و ئیدریس بارزانی هه‌میشه زیندوو له رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970 وه‌ك شاندی دانووستانكار چوونه به‌غدا و ئاماده‌ی مهرِاسیمی راگه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار بوون .
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتن خوازن، کە ئاکامەکانی ئه‌و شۆڕشه، راپەڕینە شکۆدارەکەی ئاداری 1991 و، دواتريش پێکهێنانی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
بەر لە رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی لە ئۆپۆزسیۆنی عێراقيدا بینی و دواتر لە دروستبوونی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ و نووسینەوەی دەستووری نوێی عێراقدا، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بارزانی به‌شێكی زۆری مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا جێگیر كرا .
سەرۆک بارزانی لە جەنگی دژی تیرۆردا، له‌و كاته‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش په‌لاماری كوردستانیان دا له ساڵی 2014 وەک پێشمەرگە و سەرۆک، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی کوردستان دژ بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش وەستایەوە و تا تەفروتووناکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە پێشەوەی بەرەکانی جەنگدا مایەوە و رابه‌رایه‌تیكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كرد‌و رۆڵی گه‌وره و دیاری له پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌بوو و كوردستان به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی بووه هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش .
سەرۆک بارزانی لەو کاتەی حکوومەتی بەغدا دژ بە مافە دەستوورییەکانی کوردستان وەستایەوە و بودجە و قووتی هاونیشتمانیانی بڕی، مەرامی دوژمناکارانەی ئەو دەسەڵاتەی هەست پێ‌کرد، وەک پێشمەرگە و سەرۆک رابەرایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی کوردستانی كرد و لە بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 رێفراندۆم كرا و له‌سه‌دا نه‌وه‌د و سێی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا كه لە دەستکەوتە هەرە گەورەکانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانه و شانازی بەو رۆژ و دەرفەتەوە دەکات.
سه‌رۆك بارزانی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و راده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه به حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی له‌ناوبردنی كیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له ژێر سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی سه‌رۆكدا پێشمه‌رگه ئه‌و پیلان و هێرشانه‌ی تێك‌شكاند .
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29ـی10ـی2017، سەرۆک بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند و ڕه‌تی كرده‌وه واده‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه .
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: من هه‌ر پێشمه‌رگه و مه‌سعوود بازانیم، به‌رزترین پله‌ش لای من پێشمهرگایەتییە، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه من له‌گه‌ڵتان ده‌بم و پێشمه‌رگه ده‌مێنمه‌وه و سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئێمه ده‌بێ، داواش له كوردستانیان ده‌كه‌م یه‌كڕیز بن و ئیراده‌یان به‌هێز بێ، چونكه ناحه‌زان له هه‌وڵی شكاندنی ئیراده‌ی كوردستان ده‌كات، لە کؤتایشدا ڕایگەیاند: دڵنیام كوردستانیان هه‌ر سه‌رده‌كه‌ون چونكه دۆزه‌كه‌یان ڕه‌وایه .
لە ماوەی 57 ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی، خەبات و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافی گەلی کوردستان، تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و ئازادی و دیموکراسی، پێکەوە ژیان، ژینگە دۆستی و ژینگەپارێزی، رەنگدانەوەی زیاتر لە نیو سەدە پێشمەرگایەتی سەرۆک مه‌سعوود بارزانی بووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.