به‌رپرسانی رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند، 23 كه‌س كه پێنجیان منداڵن برینداربوون به هۆی نیشتنه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دوای ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی له مۆسكۆی پایته‌خت نیشتووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه به‌ر پۆلێك له باڵنده كه‌وتووه.
كۆمپانیای"ئۆڕاڵ"ی رووسی بۆ فڕۆكه‌وانیی تایبه‌ت له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه یه‌كێك له فڕۆكه‌كانیان له جۆری" A321" كه 226 سه‌رنشینی له‌سه‌ر بووه جگه له ستافی فڕۆكه‌كه كه حه‌وت كه‌س بوون خۆی به پۆلێك له باڵنده كێشاوه له‌و كاته‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی جۆكۆڤسكی له مۆسكۆی پایته‌خته‌وه فڕیوه و ویستوویه‌تی بگاته شاری سیمڤیرۆپوڵ له كریمیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "هه‌ندێك له باڵنده‌كان چوونه‌ته نێو بزووێنه‌ری فڕۆكه‌كه و كێشه‌ی بۆ دروستكردووه".
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه "فڕۆكه‌كه له كێڵگه‌یه‌كی گه‌نمه‌شامی كه نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه دووره به‌ناچاری نیشتووه‌ته‌وه".
هاوكات به‌رپرسانی كه‌رتی ته‌ندروستی رووسیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه به‌شێك له سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه تووشی برین بوون و مه‌ترسی له‌سه‌ر هیچییان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.